یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پشوو دەبێت، ھەروەھا لە مانگی رەمەزان یازدە ڕۆژ فەرمانبەران لە ماڵەوە دەبن بەم شێوەیەی خوارەوە:
بەپێی رۆژژمێری پشووەكانی حكوومەتی هەرێم، 11ی مانگی ئادار بەهۆی یادی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 پشووە و دەكەوێتە رۆژی دووشەممە ھاوکات دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لەلایەكی تریشەوە 14ی ئادار كە دەكەوێتە رۆژی پێنجشەمی مانگی داهاتوو، بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی بارزانی نەمرەوە پشووی فەرمییە.
یەكەم رۆژی جەژنی نەتەوەیی "نەورۆز" دەكەوێتە رۆژی پێنجشەم، بەم هۆیەوە تەنیا یەك رۆژی جەژنەكە بەر پشوو دەكەوێت سەبارەت بە رۆژانی دەوامی ئاسایی و هەینی و شەموویش كە دووەم و سێیەم رۆژی جەژنی نەورۆزن، خۆی پشووی ئاسایی هەفتانەیە.
لە لایەكی تریشەوە چوار جار هەینی و چوار جاریش رۆژی شەموو، كە پشووی ئاسایی هەفتانەن دەكەوێتە ناو مانگی رەمەزان و بەم هۆیەیشەوە هەشت رۆژ پشووی ئاسایی مانگانە دەكەوێتە ناو مانگەكە.
وەڵام بدەوه