ئەمڕۆ هەینی 23ی شوبات، سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی، راگەیاند، ماوەیەك رێكخستن بۆ هێزێك بەناوی"دووپشك" كرا، بەڵام ئێستە ئەو هێزە بەمشێوەیە رێكخراو نەماوە.
روونیشی كردەوە جگە لە هەندێك پاسەوانی تایبەت، لاهوور شیخ جەنگی هیچ هێزێكی رێكخراوی چەكداری نییە، چونكە پێی وایە لە هەر كاتێك بێت دەتوانێت هێزی چەكدار دروست بكات.
بە گوتەی سەرچاوەكە، لاهوور شێخ جەنگی ئێستا سەرقاڵی كاركردنە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن و رەنگە هەنگاوی دوای ئەوە هێزێكی تۆكمەی چەكداری پێكبهێنێ.
هەفتەی رابردوو، لاهوور شێخ جەنگی دووپاتی كردەوە كە لە دەرەوەی یەكێتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات و هەموو ئامادەكارییەكیشی لەوبارەیەوە كردووە.
وەڵام بدەوه