شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە وشکە سەرمایەکی سیبیریا ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمشەو چوارشەممە 21/2/2024، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "وشکە سەرمای سیبیریا یان بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیری ھەفتەی داھاتوو لەرۆژی یەکشەمەوە تا سێشەمە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت."
ئەوەشی خستووەتە روو: "ئەم بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیری دەبێتە هۆی ھەڵکردنی رەشەبای سارد بای باکووری رۆژھەڵات لە ناوچەکانی سلێمانی و رۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان بەگشتی، لەگەڵ کەمبوونەوەی شێی ھەوا کە دەبێتە ھۆی ھەستکردن بەسەرمایەکی زیاتر لە پلەی گەرمی راستەقینەی ھەوا، هەروەها دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی ھەوا لە گازە گەرمکەرەوە و زیانبەخشەکان."
روونیشی کردووەتەوە: "زستانی ئەمساڵ کاریگەریی ئەم بەرزە پاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان لاوازبوو بووە ھۆی ئەوەی زستانێکی گەرمترمان ببێت لە ئاسایی ئەمەش یەکەم ھاتنە خوارەوەی چالاکیەتی پاش تێپەرینی دوو مانگ لە زستانێکی گەرم."
وەڵام بدەوه