Kurdistan Press - ئەمریکا پشتیوانی پرۆژەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستاب دەکات ئەمریکا پشتیوانی پرۆژەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستاب دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا پشتیوانی پرۆژەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستاب دەکات

كونسوڵگەی ئەمەریكا لە پەیامێكدا پشتیوانی لە پڕۆژەی كارتی بانكی و هەژماری من دەكات و ڕای دەگەیەنێ، مامەڵەكردن بە پارەی كاش زیانی هەیە.

كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەولێر ئەمڕۆ سێشەم 20ی شوبات، پەیامێكی بڵاو كردەوە، بەو پرسیارە دەستی پێ كردووە، ئایا دەزانن تا ساڵی 2021 كەمتر لە چارەكێكی خەڵكی پێگەیشتووی عێراق، هەژماری فەرمی بانكییان هەبووە؟ 

كونسوڵگەی ئەمەریكا دەڵێت، خزمەتگوزارییە بانكییە نوێیەكان، توانای گەورەتری وەبەرهێنانیان هەیە،  متمانەی خەڵكی عێراق زیاتر دەكەن و پارە لە تاوانە داراییەكان و دزی و ونبوون دەپارێزن، خزمەتگوزارییەكانی گواستنەوەی پارە بەشێوەیەكی نافەرمی، زیان بە ئابوورییە خۆجێیەكان دەگەیەنن. 

پەیامەكەی ئەمەریكا ئەوەشی روون كردووەتەوە، كە بەپێی چەند داتایەكی بانكی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2021 تەنیا 18%ی عێراقییەكانی سەرووی تەمەن 15 ساڵ، هەژماری بانكییان هەبووە، ئەمە نزمترین ڕێژەی هەبوونی هەژماری بانكییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، كە ڕیژەی هەبوونی هەژماری بانكی لەم ناوچانە 53%یە. 

ڕوونیشی دەكاتەوە كە پشتبەستنی عێراق بە بەكارهێنانی پارەی كاش و گواستنەوەی پارە بەشێوەیەكی نافەرمی، زیان دەگەیەنێت بە ئابووری، چونكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی تێڕوانینی ڕێكخستنی دارایی پێویست بۆ باوەڕ پێهێنانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەكان بۆ ئەنجامدانی بزنس لە عێراق. 

كونسوڵگەی ئەمەریكا گوتی، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، حكوومەتی ئەمەریكا لەگەڵ عێراق كاری كردووە بۆ دروستكردنەوەی متمانە بە كەرتی بانكی و چاكسازیكردن لە ڕێیەكانی گواستنەوەی پارەی پێوەندیدار بە هاوردە كە لە ڕێی بانكە عێراقییەكانەوە پاڵپشتیی دارایی بۆ دابین كراوە.

كونسوڵگەی ئەمەریكا ڕای گەیاندووە، بەپێی چەند داتایەكی بانكی ناوەندی عێراقی، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، كۆی گشتیی پارە دانراوەكانی ناو بانكە بازرگانییەكانی عێراق، بە ڕێژەی 37% بەرز بووەتەوە و لە ساڵی 2021 بۆ 2022 كۆی گشتیی كردنەوەی هەژماری بانكی لە بانكە عێراقییەكان، بە ڕێژەی 31% بەرز بووەتەوە.

ئەم ڕاگەیەنراوەی ئەمەریكا لە كاتێكدایە، لە هەرێمی كوردستان لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی هەژماری من بەگەڕ خراوە، تێیدا مامەڵەكان هەمووی بە كارت و ئەكاونتی ئەلیكترۆنی دەبێ و پڕۆژەیەكی بانكییە و بەستنەوەی سیستمی بانكیی كوردستانە بە دنیاوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه