هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەمانگی شەشدا ئەنجام دەدرێت
سەرچاوەیەک لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ وەکو وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشیارکراوە. دەشڵێت، "سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە پێشنیارەکە رازی بووە."
ئاماژە بەوەشکراوە دیاریکردنی وادەکە لەسەر پێشنیاری کۆمیسیۆن بووە و سەرۆکایەتی هەرێمیش رەزامەندبووە." بە پێی وتەی سەرچاوەکە، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی دادگای فیدراڵی بڕیار لە بارەی سکاڵاکەی سەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانەوە دەدات."
وەڵام بدەوه