Kurdistan Press - لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم داوایەک لە کۆمپانیەکانن دەکرێت لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم داوایەک لە کۆمپانیەکانن دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم داوایەک لە کۆمپانیەکانن دەکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوە بە هەناردەکردنی نەوت داوای هاوکاری و هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە کۆمپانیاکانی نەوت و گاز دەکات.

 نزیکەی 11 مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگیراوە، بەم هۆیەوە 10 تاوەکو 12 ملیار دۆلار زیان بە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کەوتووە. 

ئەمڕۆ دووشەممە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە یاسای بودجە و نەوت کراوە. جەختکراوەتەوە ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێم بووە ئەنجامی داوە تاوەکو گفتوگۆکان بگەنە ڕێککەوتن و چارەسەر.

خواستی هەرێم بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت خراوەتەڕوو، بە جۆرێک ئەم پرسە پێویستی بە ڕێگاچارەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکە سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت. هەماهەنگی و کاری هاوبەشیش بەپێویست زانراوە.

 یەکێک لە کێشەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت و، ئەو گرێبەستانەی لە نێوان حکومەتی هەرێم ‌و کۆمپانیاکان کراون.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا