فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییانی ئەو وڵاتانە تەنیا لە فڕۆکەخانەکان یاخود دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، پاسپۆرت پێشکەش دەکەن و ڤیزای ئەلیکترۆنی وەردەگرن و دێنە ناو هەرێمی کوردستان.
ئەو وڵاتانە بریتین لە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا، چین، رووسیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئیمارات، کوێت، قەتەر، تورکیا، ئێران، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، نەمسا، بەلجیکا، بەرازیل، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس، یۆنان، چیک، دانیمارک، ئیستۆنیا، فنلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئەلبانیا، ئێرلەندا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لوبنان، ڤاتیکان، لیخنشتاین، سعوودیە، عومان، بەحرێن، ئوردن.
لە رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەرجێکی دیکەی سەردانیکردنی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە بەبێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە ئەوەیە کە پاسپۆرتی پێشکەشکار بە لایەنیکەمەوە شەش مانگی مابێت بەسەرچێت.
وەڵام بدەوه