وەزیری ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوونی 50%ـی بۆ كۆمپانیاكانی نشینگە دەركرد
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەیانی لێخۆشبوونی سزاكانی فیزای بۆ كۆمپانیاكانی بواری نشینگە دەركرد.
ئەمڕۆ دووشەم 19ـی شوبات، بەپێی بڕیارێكی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ هاتووە، بڕیار درا بە رێژەی 50٪ خۆشبوو لە سزای سەر پارێزەران و كۆمپانیاكانی بەدواداچوونی كاروباری نشینگە و فیزە و كۆمپانیاكانی دیكە كە كۆدی ڤیزایان بەرلە 31ـی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو كردووە راگیراوە.
لە بڕیارەكە هاتووە مەرجی لێخۆشبوونە ئەوەیە پێویستە كۆمپانیای سوودمەند لە ماوەی 90 ڕۆژ كارەكانی تەواو بكات و بڕی پارەی پێویست بدات، هەروەها ئەوەی لە ماوەی 90 ڕۆژ بڕی پارەی دیاری كراو نەدات ئەوا كۆدەكانیان بەشێوەی یەكجاری دادەخرێت.
ئەوەیش هاتووە، هەرە كۆمپانایاەك كۆی كەسێك یەكلا نەكاتەوە پێویستە بڕی دوو ملیۆن دینار بۆ هەر كەسێك بداتكە چارەنووسی نادیار بێ، ئەوانەشی ئێستە سوودمەند بن بۆ یەكجارە و لەئەگەری نادیاربوونی چارەنووسی كەسی بیانی ئەوا كۆدەكانیان دەگۆڕێت.
وەڵام بدەوه