ئەمڕۆ دووشەممە 19/2/2024، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای سبەی سێشەممە 20/2/2024، ڕایگەیاندووە: "سبەی لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری نیمچەھەور دەبێت و لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەر کراوەیە بۆ چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و تاوەبارانی کورتخایەن لە شوێن و ناوچەی دیارینەکراودا."
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ جێگیر دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و 5 تا 10 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بە ئاراستەی با ناجێگیر دەبێت.
وەڵام بدەوه