ئەمشەو شەممە 17/2/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "درەنگانی ئەمشەو شەممە لەسەر یەکشەممە بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان (دهۆک، موسڵ، باکووری خۆرهەڵاتی کەرکووک، سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و سۆران) بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزی ڕێژەیی شی لەهەوادا ئەگەری ڕوودانی تەمی چڕ (تەموومژ) هەیە و مەودای بینین زۆرکەمدەبێتەوە و کاریگەرییەکەشی تا دوای خۆرهەڵاتن بەدواوە دەمێنێتەوە."
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەشی بەوە داوە: "پێویسته شۆفێران لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ئاگاداربن و لە هێڵی دەرەوە پابەندی رێنوێنییەکانی هاتوچۆبن بۆ پاراستنی گیان خۆیان."
وەڵام بدەوه