Kurdistan Press - توانرا لە زووترین کاتدا سەرجەم حاڵەتەکانی ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵ بکرێن توانرا لە زووترین کاتدا سەرجەم حاڵەتەکانی ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵ بکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

توانرا لە زووترین کاتدا سەرجەم حاڵەتەکانی ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵ بکرێن

پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ توانراوه‌ سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئاو له‌ شاری هه‌ولێر كۆنتڕۆڵ بكرێت.

پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ هەینی شەپۆڵێکی بارانبارین له‌ شاری هه‌ولێر دەستی پێ کردەوە، سەرەتا بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند بوو، به‌ڵام دواتر لە هەندێک کاتدا بە شێوەی تاوەباران و تەرزە و هەورەتریشقە بوو. ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی بارانه‌وه‌ لە بەشک لە شەقامەکانی ناو شاری هەولێر ڕێژەیەکی زۆر ئاو بەرز بوویەوە و بووە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ و لە چەند گەڕەکێكیش ژمارەیەک ماڵ مەترسیان کەوتە سەر.

پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: لەلایەن سەرجەم تیمەکانی (شارەوانی، بەرگریی شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، زێرەڤانی، هاتوچۆ، تەندروستی، ئاو و ئاوەڕۆکان، وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی، قەیرانەکانی پارێزگا، دەزگای خێرخوازی بارزانی) توانرا لە زووترین کاتدا سەرجەم حاڵەتەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه