بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ئەمڕۆ شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و لە چەند ناوچەیەك باران بەلێزمە دەبارێت و هەورەبروسكەیشی لەگەڵدا دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە نیوەڕۆدا شەپۆڵێکی تری باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتا باران بارین لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات و پاشان تەواوی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە , باران بەشێوەی بارانی مامناوەند دەبێت هەندێ کات لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت . ئەو ناوچانەی ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت ئاستی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر وەک ( کۆیە و تەق تەق و هیران ) هەروەها بەشێک لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕۆژهەڵاتی و پارێزگای کەرکوک .
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 6 - 8 کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت هەروەها لە هەندێ کات هەورە تریشقە لەگەڵ دەبێت . پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان بەفر بارینێکی کەم هەبێت .
پلەکانی گەرما / بە نزیکەی 2 تــــا 4 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / 7 - 9 کم دەبێ
وەڵام بدەوه