رۆژی هەینی (5ـی کانوونی دووەمی 2023) هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "دووبارەبوونەوە و بەردەوامی ئامادەبوونی دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە وڵات، لە بۆنە سیاسی و حزبییەکان و پێشکەشکردنی گوتار و راگەیاندنی هەڵوێست، ئەوە دووپاتکردنەوەیە کە گومان لە سەربەخۆیی دادوەریماندا هەیە".
هەروەها هۆشیار زێباری ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە هیچ دەوڵەتێکی پاشایەتی، کۆماری و تاکڕەویدا ئەو رۆڵەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری دەیبینێت نابینرێت جگە لە عێراق، ئەمەش شتێکی نامۆیە"
تكرار و استمرار حضور السيد القاضي فائق زيدان رئيس مجلس القضاء الاعلى في البلاد المناسبات السياسية و الحزبية والقائه خطب واعلانه مواقف يؤكد على ان قضائنا مشكوك في استقلاليته . و يا ترى في اية دولة ملكية، جمهورية او شمولية يناط هكذا دور برئيس السلطة القضائية عدى عراقنا ! شئ غريب ؟
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) January 5, 2024
وەڵام بدەوه