Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمية)ـی عێراقی دەکات سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمية)ـی عێراقی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمية)ـی عێراقی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 12/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە زیاد خەلەف، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمية)ــی عێراقی

کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گەشەپێدانی ئابووری و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی بانکی کرا و ئاماژە بەوە درا کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، زەمینەی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لەبارە.

سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی (التنمية)ــی عێراقی، خۆشحاڵيی خۆی بەرانبەر بە دیدگای سەرۆکی حکومەت لەبارەی هەمەچەشنکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخان و پێشخستنی سیستەمی بانکی دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی خۆی بۆ بانکەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە لە پێناو پێشخستنی سیستەمی دارایی و ئابووری.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه