Kurdistan Press - لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی سەدان کەس دادەمەزرێن لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی سەدان کەس دادەمەزرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی سەدان کەس دادەمەزرێن

مەسرور بارزانی رەزامەندی دا بەسەدان کەس دادەمەزرێن.

هەلی دامەزراندن بە گرێبەست بۆ پۆلیسی گەشتیاری

لەسەر ڕەزامەندی ڕێزدار کاک مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ (١٦٥) پلەی دامەزراندن وەکو پۆلیسی گەشتیاری بە گرێبەست ڕادەگەیەنێت. ئەو پۆلیسانە بۆ خزمەتکردن لە دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دادەمەزرێن و هەر یەکەیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە شوێنە گەشتیارییەکان خزمەت دەکەن. 

پلەکان بەم جۆرەی خوارەوە دابەش دەکرێن:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر (٣٠) سی پلە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی (٣٠) سی پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆک (٢٥) بیست و پێنج پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە (١٥) پانزە پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران (٢٠) بیست پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان (١٥) پانزە پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین (١٥) پانزە پلە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ (١٥) پانزە پلە.

ئەوانەی ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدایە دەتوانن بۆ کێبڕکێ کردن لەسەر وەرگرتن زانیارییەکانیان تۆمار بکەن: 

 تەمەنی لە ١٨ هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و لە ٢٧ بیست و حەوت ساڵ زیاتر نەبێت،  خوڕەوشت و ڕەفتار و ناوبانگی باش بێت و بە هیچ کام لە تاوانەکانی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت. بڕوانامەی (ئامادەیی گەشتیاری یان پەیمانگەی گەشتیاری) لە یەکێک لە دامەزراوە باوەڕ پێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنابێت.  لە مەرجەکانی باڵا و تەندروستی پێویست بۆ بوون بە پۆلیس دەربچێت. ئەولەویەت دەدرێتە کچ و کوڕی شەهیدان و ڕەچاوی هاوسەنگی ڕەگەز بە گوێرەی تایبەتمەندی ئەرکەکە دەکرێت لە کاتی دیمانەکردن بۆ وەرگرتن. ئەو هاووڵاتیەی لە پاڵ زمانی کوردی، زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی یان هەردووکیان بزانێت، پێشینە (اولویەت)ی لە وەرگرتن دەبێت.

سەردانی ئەم لینکە بکەن بۆ داواکردنی دامەزراندن:

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه