Kurdistan Press - بەفر بارین دەگاتە سەنتەری شارەکان بەفر بارین دەگاتە سەنتەری شارەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەفر بارین دەگاتە سەنتەری شارەکان

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی بەفروباران سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمشەو یەکشەممە 17/12/2023، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە 22/12/2023ەوە بەدیاریکراوی لە رۆژی هەینی لەسەر شەممە شەپۆلێکی زۆرباشی دیکەی بەفر و بارانبارینی سەرتاسەری سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت."

ئاماژەشی بەوە داوە: "پێشبینیی دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و لە ناوچە شاخاوییەکان بەهۆی دابەزینی بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری ئەگەری بەفربارینی باش هەیە بەتایبەت لە کۆتایی ئەم مانگە ئەگەری بەفربارین لەسەنتەری هەندێ لە شار و شاروچکەکانی هەرێمی کورستان هەیە."

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشی گەیاندووە کە لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخووڕ هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه