Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كۆبوویەوە سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كۆبوویەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كۆبوویەوە

ڕۆژی یەكشەممە 17ی كانوونی یەكەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كۆبوویەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی لە گوتەیەكدا وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلی كوردستان، قوربانیدان و ماندووبوونی ئافرەتانی كوردستانی بەرز نرخاند و بەپێویستی زانی كە لە قۆناغی داهاتوودا یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە پێگەیاندن ئافرەتان و قووڵكردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانیی ئافرەتان بە گڕوتینێكی زیاتر و سەردەمیانە بەردەوام بن. هەروەها كار بۆ بەرگریكردن و پاراستنی مافەكانی ئافرەت لە كایە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیدا بكەن.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی سكرتێر و ستاڤی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانی كرد كە ئەركەكانیان بە باشی بەجێگەیاندووە و پەیوەست بە بەستنی كۆنگرەی نۆیەمی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە داهاتوویەكی نزیكدا ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی پێویستی خستەڕوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا