Kurdistan Press - پارتی وەڵامێکی تووندی قەیس خەزعەلی دا پارتی وەڵامێکی تووندی قەیس خەزعەلی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی وەڵامێکی تووندی قەیس خەزعەلی دا

مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و لەمیانەدا وەڵامی قسەكانی ئەمڕۆی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق دەداتەوە و دەڵێ ئەم قسانەی هەڵگری دەستكاریكردنی مێژوو و راستییەكانە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "قسەكانی ئەمڕۆی قەیس خەز عەلی ئەمینداری عەسایبی ئەهلی حەق لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەركووك هەڵگری تەحریفی مێژوو و ڕاستیەکان بوو. ئەوە لە حاڵێكدایە ئەو دۆخەی كە بەسەر عێراق و كەركووك و هەرێمی كوردستاندا هاتووە، دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵە و پێشێلكردنی دەستوور و تاییفەگەریی دەستەڵاتدارانی عێراقی بووە لە ساڵانی ڕابردوودا. سیاسەتێکی هەڵە کە وای كردووە لەبری ئەوەی عێراق ببێتە وڵاتی شەراكەت و برایەتی و پێشكەوتن، بووەتە شوێنی گەندەڵی و لاوازكردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و حوكمی میلیشیا و دەستوەردانی دەرەكی و تێكدانی بنەماكانی فیدڕاڵیزم و پێكەوەژیان و دیموكراسی."

مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی راشی ده‌گه‌یه‌نێت: "گەلی كوردستان بۆ بەدیهاتنی عێراقی تازە و جێگیربوونی فیدڕاڵیزم و دیموكراسی و شەراكەت دەریایەك خوێنی داوە. جینۆساید و كیمیاباران كراوە، گەلی كوردستان بەشداری سەرەكی بوو لە بنیاتنانی عێراق بەو ئومێدەی كە دەستەڵاتدارانی عێراق عیبرەت لە ڕابردوو وەربگرن و چیتر تەماحی ستەمكاری و شۆڤینیەت تووشی هەڵەیان نەكات، بە خەزعەلی دەڵێین ئێوە لەسەرشانی گەلی كوردستان و هەرێمی كوردستتان دەستتان لە دەستەڵاتدا گیر بوو، هەرێمی كوردستان فەزڵی بەسەر هەمووتانەوە هەیە كە ئێستا لە دەستەڵاتدان . بە قسەكانی ئێوە مێژوو چەواشە ناكرێت و هیچ كەسێك لەهەر پێگە و مەقامێكدا بێت ناتوانێ مێژووی خەبات و قوربانیدانی كوردستان بۆ ڕزگاریی عێراق بسڕێتەوە. هەرێمی كوردستان پشتی بە خوای گەورە و ئیرادەی ڕۆڵەكانی و ڕەوایەتیی دۆزەكەی گەرمە و بەرچاوی ڕوونە."

ئاماژەی بە ئەوەش داوە، بەبیریان دەهێنینەوە، دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان دۆزێكی مێژوویی و جیۆگرافی و سیاسی و دەستووری و وجوودیە و لەبەرانبەر هیچ گوشار و نكۆڵیكارییەك بچووك ناكرێتەوە. خەڵكی كوردستان زۆر لەوە وریاتر و ئاگادارترن و چاك دەزانن سیاسەتی برسیکردن و بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان، دژایەتیکردنی ئاشکرای مافەكانی گەلی كوردستانە، ئەوە درێژكراوەی سیاسەتی نكۆڵیكارانەی ڕژێمەكانی پێشووترە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "چیتان بۆ عێراق و عێراقییەكان كردووە؟ ئێوە بەرپرسی یەكەم و كۆتایی و هەموو نەهامەتی و ناسەقامگیری و برسیەتی و مەحروومییەتێكن كە لە سەرانسەری عێراقدا هەیە و دەتانەوێ هەرێمیش بەدەردی شوێنەكانی تر بەرن؟ هەر بەهۆی سیاسەتی فراوانخوازی و غرور و تایەفەگەریی ئێوەیە عێراق بووەتە سەرلیستی دەوڵەتە هەژار و گەندەڵەكانی جیهان و پاسپۆرتی عێراقی خەراپترین پاسپۆرتە لەسەر ئاستی جیهان. عێراق سەدان ملیار دۆلار داهاتی هەبووە كەچی هەژاری تەنگی بە پارێزگاكانی عێراق هەڵچنیوە و خەڵك لە باشوور ئاوی خواردنەوەی نییە و قوتابخانە و خەستەخانەكان وێرانن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا