Kurdistan Press - مەسرور بارزانی نامەیەک بۆ پلاسخارت نارد مەسرور بارزانی نامەیەک بۆ پلاسخارت نارد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی نامەیەک بۆ پلاسخارت نارد

مەسرور  بارزانی نامەیەک بۆ پلاسخارت نارد تێدا نیگەرانیی و نارەزایی خۆی دەڕبری. 

سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافی پێکهاتەکان دووپات دەکاتەوە*

ئەمڕۆ دووشەممە 12/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت لەمبارەیەوە نامەیەکی بۆ هەر یەک لە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ، جينين هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی  کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق نارد و تێیدا نیگەرانیی و ناڕەزایی لە بەرامبەر هەوڵەکانی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی و مافی پێکهاتەکانی کوردستان دەربڕی و داوایکردووە کە ڕێگری لەم هەوڵانە بکرێت و مافەکانی پێکهاتەکان دەستکاری نەکرێت و پارێزراو بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه