مه‌كۆی گۆڕان له داقووق پارتیبوونی خۆیان راگه‌یاند و گه‌یشتنه لقی سێی پارتی له كه‌ركووك. نوێنه‌ری مه‌كۆكه‌ی گۆڕان گوتی، من به‌رپرسی گۆڕانم له داقووق، خۆم و ته‌واوی رێكخستنه‌كان هاتینه ناو پارتی.
مامۆستا جه‌لیله بەرپرسێ پێشووی گۆڕان لە داقوق
ده‌ڵێت، به بڕوای خۆمان هاتینه ناو پارتی و ئاماده‌ین بۆ خزمه‌تكردنی پارتی و سه‌رخستنی لیستی 197ی پارتی.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌بێ پارتی ئارامی نییه و سنووره‌كه‌یش پێویستی به حزبێكی دڵسۆزی وه‌ك پارتی هه‌یه.
وەڵام بدەوه