Kurdistan Press - باران بارین بەرێوەیە باران بارین بەرێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین بەرێوەیە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی 12ی 2023،  دەستەی كەشناسی عێراق لە ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كەشوهەوا بۆ سبەی هەینی، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نیمچە هەور دەبێ، بۆ نیوه‌ڕۆ دەگۆڕێ بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە شەودا و  لە باكووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان نیمچە هەور دەبێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو، كەشوهەوای ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان هەور دەبێ و باران ده‌بارێ كە ڕەنگە لە هەندێك كاتدا ڕەشەبای له‌گه‌ڵدا بێ، لە ناوچەكانی باشووریش كەشوهەوا هەور دەبێ، وردە وردە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێ لەگەڵ هەندێك هەور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكوور و هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێ و بۆ نیمچە هەور ده‌گۆڕی، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه