Kurdistan Press - لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بەردەوامە لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بەردەوامە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بەردەوامە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، وردەکاریی لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاوی هاووڵاتییان ڕوون دەکاتەوە و دەشڵێت: "زیاتر لە 160 هەزار هاوبەشی ئاو پێشتر لە لێخۆشبوونی قەرزەکە سوودمەند بوونە و نزیکی 9 ملیار دینار لێخۆشبوونیان بۆ کراوە."
دوێنی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە كۆبوونەوەی خۆیدا، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران، پێشنیازی لێخۆشبوون و داشكاندنی 15%ی قەرزی کرێی ئاوی پەسەند كرد، بەو مەرجەی لە ماوەی 90 ڕۆژدا بدرێتەوە.
ئاری ئەحمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانییەوە، بەفەرمی نووسراومان كردبوو بۆ ئەوەی لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بکرێتەوە، دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لە لایەن وەزیری شارەوانی، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا 15%ی لێخۆشبوون لە کرێی ئاودا بکرێت."
ئاماژەی بەوەش دا: "داوامان کردبوو چوار مانگ بڕیارەکە بەردەوام بێ، ئێستاش بڕیار لەسەر 90 ڕۆژ دراوە."
دوا لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو، كە 15% بوو، لە مانگی 6ی ساڵی 2023 كۆتایی بە وادەكە هات.
ئاری ئەحمه‌د روونیشی كردەوە، پێشووتر لە ماوەی دوو ساڵدا پێنج جار لێخۆشبوون لە پارەی ئاودا كراوە گوتیشی: "زیاتر لە 160هەزار هاوبەشی ئاو پێشتر لە لێخۆشبوونی قەرزەکە سوودمەند بوونە و نزیکی 9 ملیار دینار لێخۆشبوونیان بۆ کراوە."
بەپێی داتاکان، سەرووی 400 ملیار دینار قەرزی ئاو لە هەموو هەرێمی كوردستان لای هاوبەشانی ئاو هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو دەشڵێت: "ئەوەی قەرزی ئاوی هەیە بۆ سوودمەند بوون لە بڕیارە تازەکە، دەبێت سەردانی فەرمانگەکانی ئاو بکات و ئامادەیی پیشان بدات، هەموو قەرزەکەی لەسەر یەک بداتەوە، ئەوکات ڕاستەوخۆ 15%ی لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت."
ئاری ئەحمەد دووپاتی كردەوە، پێشووتر قەرزی ئاو دەكرایە چوار قیست، بەڵام ئێستا لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان زیاد كراوە بۆ شەش قیست و ئەوەش بەپێی میکانیزمی خۆی بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا