Kurdistan Press - ھەواڵێکی گرنگ بۆ بەکارھێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم ھەواڵێکی گرنگ بۆ بەکارھێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەواڵێکی گرنگ بۆ بەکارھێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم

ماوەی زیاتر لە مانگێکە لەلایەن عێراقەوە پەیوەندییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بە هێڵەکانی دیکەی وەک ئاسیاسێڵ و زین راگیراوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە، کە جارێکی دیکە لە ١٥ی ئەم مانگەوە پەیوەندییەکان دەست پێ دەکەنەوە.

لەمبارەیەوە، سیروان بارزانی، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم راگەیاند: “تا ئێستا لێژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق سێ دانیشتنیان لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و كۆميسيۆنى راگەياندن و گەیاندن ئەنجام داوە و راپۆرتەکانیان بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەدەن

هاوکات لەبارەی ئەوەی ١٥ی١٢ی٢٠٢٣ پەیوەندییەکان دەست پێ دەکەنەوە، سیروان بارزانی گوتیشی: “هێشتا دڵنیا نین، بەڵام ئەگەر هەیە پيش کۆتایی ئەمساڵ دەست پێ بکەنەوە، هەرچەندە لە عێراقدا هیچ شتێک دڵنیایی نییە، وەک بودجەی هەرێم بەنموونە.

سەبارەت بەوەی، کە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بە پێنەدانی باج و کۆبوونەوەی بڕە پارەی زۆر لەسەری، لەلایەن عێراقەوە تۆمەتبار کراوە، سیروان بارزانی راگەیاند: ئەوە راستە، بەڵام بەگوێرەی یاسا و دادگا پارەی کۆڕەک تیلیکۆم زۆر لەوە زیاتر لەلای ئەوانە.”

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه