Kurdistan Press - گوتەبێژی حکومەت باسی سێ مووچە دەکات گوتەبێژی حکومەت باسی سێ مووچە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گوتەبێژی حکومەت باسی سێ مووچە دەکات

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە عەقڵیەتێک بۆ بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان هەیە.

ئەمشەو چوارشەممە 6/12/2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر حکوومەتی فیدراڵ جێبەجێ کردووە و نەوتیشی رادەست کردووە.

گوتیشی: "عەقڵیەتێک بۆ بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان هەیە، دەبێت پرسی مووچەی فەرمانبەران لە کێشەکان جیابکرێتەوە.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشی گەیاند: "لەگەڵ گەیشتنی 700 ملیارەکە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، داوای سێ مانگی دیکەی مووچەمان بە قەرز کردووە.

هەروەها پێشەوا هەورامانی ئاماژەشی بەوە دا: "پەیوەندیی و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی هەیە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا