Kurdistan Press - شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەBe شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەBe | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەBe

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەاریەتی کەشناسی و بومەلەزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەى پچڕ پچڕ، رێژەى دابارینەکە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

 

سەبارەت بە کوشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لە سنوورى پارێزگاى دهۆک.

دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان  راگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ باران ببارێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی ئیدارەی راپەڕین باران بارینی پچڕ پچڕ ببارێت.

گوتیشی: بۆ رۆژانی داهاتووش پێشبینی دەکرێت لە رۆژی شەممەوە، شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کاریگەری هەیە، بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان. بەڵام وەکو باران بارینی رابردوو چڕ نابێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه