Kurdistan Press - سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵی سلێمانی ھۆشداری بەپەلە دەدرێت سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵی سلێمانی ھۆشداری بەپەلە دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵی سلێمانی ھۆشداری بەپەلە دەدرێت

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئاگاداری دەستێوەردان و ئاراستەی سیاسیی نێو ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانن و بابەتەکە لە قاڵبی پیشەیی دەرچووە و هۆشداریش دەدات لە فەوتانی وەرزی دووەمی خوێندن لە سلێمانی.

له‌م باره‌یه‌وه‌، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، راگەیاند: پێشتریش گوتوومانە، هەست بەوە دەکەین خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی مامۆستایان لە سلێمانی ئاراستەی سیاسیی تێدایە، بابەتەکە لە قاڵبی پیشەیی دەرچووە.

ڕاشیگه‌یاند: هەموومان لەگەڵ ئەوەداین مامۆستایان لە کاتی خۆیدا مووچە وەربگرن، دەشزانین دواکەوتنی مووچە هۆکارەکەی حکوومەتی عێراقە، پێویستە دەرگای قوتابخانەکان بکەنەوە، ئەمە لە بەرژەوەندیی هەموواندایە.

سەبارەت بەو دەنگەی تارا حوسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، کە داوا لە لایەنگرانی دەکات بچنە نێو گردبوونه‌وه‌ ناڕەزاییەکان و بەشدار بن، ئەحمەد گەرمیانی ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: ”زانیاریی تەواومان لەسەر ئەو بابەتە هەیە، لە گفتوگۆکانی خۆمان باسمان کردووە کە ئەم ناڕەزاییانە بۆ دژایەتیی حکوومەتی هەرێمی كوردستانە، لە کاتێکدا دەبێ دژی حکوومەتی عێراق بێ، بەداخەوە دەستوەردانی سیاسیی گەورە هەیە، نەک تەنیا لە لایەنێک، بەڵکوو لە چەند لایەنێکەوە.“

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ”دەستوەردانەکانی لایەنەکان بۆ نێو ناڕەزاییەکانی مامۆستایان، تەنیا خەڵکی هەژارە باجەكەی دەدات، راستە مامۆستایان دۆخی داراییان باش نیه‌ و داوای مافی خۆیان دەکەن، بەڵام لایەن و خەڵکی دیکە ئەم بابەتە دەقۆزنەوە، کردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان لە بەرژەوەندیی هەمواندایە، بۆ ئەوەی وەزری دووەمی خوێندن نەفەوتێت و ئەو بەشەی ماوە فریای بکەوین

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه