وەزارەتى خوێندنى باڵا نزیکەى یەک ملیۆن دۆلار وەک شایستەى دارایى بۆ دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى خەرجدەکات
لە درێژەى هەوڵەکانى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دابینکردنى شایستەى دارایی بۆ دەرچوان و کاندیدانى بەرنامەى تواناسازى، بۆ ساڵى دووەم لەم کابینەیەدا و لە قۆناغێکى دیکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕى (٩٠٠,٧٧٥) هەزار دۆلار بۆ (١٠٠) دەرچوو و کاندیدى تواناسازى خەرجدەکات بەپێى لیستى هاوپێچ.
لە لێدوانێکدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دڵنیایی بە دەرچوان و کاندیدانى بەرنامەى تواناسازى دەدات، وەزارەتەکەى لەسەر هەوڵەکان بەردەوام دەبێت بۆ دابینکردنى شایستەى دارایى بۆ سەرجەم دەرچوان و کاندیدانى بەرنامەى تواناسازى و تەواوکردنى پرۆسەى خوێندنیان بە سەرکەوتوى و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان بەمەبەستى خزمەتکردن بە سێکتەرى خوێندنى باڵا و زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکان و دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوان و کاندیدانى بەرنامەی تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بەسەرکەوتوى تەواو کردوەو ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستى هاوپێچ دا هاتوە، سەردانى وەزارەت بکەن بەمەبەستى چەند ڕێکارێکى کارگێڕى و دارایی.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، دەرچوان و کاندیدانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتووە پێویستە لە ڕێکەوتی 4/12/2023 بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازی بکەن لەگەڵ هێنانی ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە:
1) پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەتی بێ پچڕان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی.
٢) ئەگەر کاندید (٥) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی، ئەوا پشتگیری (٥) ساڵ خزمەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.
3) ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی دەتوانێت سەردان بکات.
4) ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، پێویست دەکات خۆی ئامادەبێت.
بۆ بینینى لیستى سودمەندان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
وەڵام بدەوه