شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری کەشناسی لە ڕاگەیاندراوێکیدا دەڵێت؛ مانگەکانی 12 و 1 و 2 چەندین بارستە هەوای زۆر ساردو توندی جەمسەری باکور شۆڕ ده بنەوە بۆ ناوچەکانمان لەگەڵ ڕوتێکردنی چەندین شەپۆلی بەفر بارین بۆ ناوچەکانمان بەشێوەی بەرفراوان
ئەویش بەهۆی چەند فاکتەرێکەوە : بەدرێژایی وەرزی زستان لەئەنجامی زۆر ڕوتێکردنی بەرزەپەستان بۆ خۆرئاواو بەشێکی تری ئەوروپا ، زەریای بەستەڵەکی باکور بە AO - و باکوری زەریای ئەتڵەسی بە NAO - ناو بەناو لەبەرژەوەندی ناوچەکەدا دەبن ئەمەش لەچاو ساڵان زۆترین نزمە پەستانی کلاسیکی دەڕەخسێت
دابارینی نزمه پەستانەکان سودی زۆر دەبێت و دەبێتە ژیانەوەی ئاوی کانیاو چەمەکان و زیاد بونی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی چونکە دابارینەکانی شێوازی نزمە پەستان دێمی و لەسەرخۆن
هەروەها لەلایەکی ترەوە بەهۆی هاتنەوەیIOD + ی پۆزەتیڤی خۆرئاوای زەریای هیندی بۆ باری نیوتڕاڵ لەوەرزی زستان و هەروەها نیوتڕاڵ بوونی باشوری زەریای ئەتڵەسی تۆپەڵە هەوایه شێداریە مەداریەکان کپ دەبنەوە ناچالاک دەبن کە شێی مەداری سەرچاوەی سەرەکی خۆرئاوای زەریای هیند و باشوری زەریای ئەتڵەسیە بەهۆی هاتنی لەناوچە گەرمەکانەوە بەشێیەکی گەرمۆکەیی دەناسرێت وەرزی دابارینەکەی 2018 - 2019 ز بەهۆی گەرم بوونی باشوری زەریای ئەتڵەسی بۆ سەروی نۆڕماڵ و لەبەرژەوەندی بوونی تەواوی هەردوو زەریای ئەتڵەسی و هیند بۆ ناوچەکانمان هەر لەسەرەتاوە تاکۆتایی شێی مەداری چالاکو زۆر بووە هەر بۆیەش لەڕووی بارانەوە ساڵێکی زۆر باشو نمونەیی ڕەخساند هەروەها بەهۆی زۆری ئەو شێیە مەداریە لەهەر سێ وەرزدا بارانی بەخوڕ زۆر بوونو بووە هۆی کەمبونەوەی سه رماو بەفر و سەر ڕێژ بوونی بەنداوی دوکان و ژیانەوەی هەموو کانیاو چەمەکان ،
وەرزی دابارینی داهاتومان 2023 - 2024 ز لە وەرزی دابارینی 2018 - 2019 ناچێ تایبەت لەڕووی سەرماو بەفرەوە وەرزی دابارینی ئەمساڵو زستانی داهاتوو 2024 ز زۆر لەو وەرزە سەرماو بەفرمان زیاتر دەبێت هەروەها سەرماو سۆڵەو بەفر و بارانیش زۆر لەوەرزی دابارینی 2022 - 2023 زیش زیاترە "
ان شاءاللە وەرزی دابارینی داهاتومان زۆر باشو تەواو سەخت دەبێت بەدڵی هەموو لایەک دەبێت چونکە لەبەهاریشدا دوبارە زەریای هیندی خۆرئاوای دەبێتەوە ئای ئۆد پۆزەتیڤو باشوری زەریای ئەتڵەسیش لەنێوان نۆڕماڵ بۆ سەروی نۆڕماڵ دەبێت تەواوی پانتایی ئاوەکانی سەر ڕووی زەریایه کە ئەمەش دۆخەکە هەر زۆر باش دەکات ....

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه