شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی دیکەی بەفروبارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21/11/2023، هەڤاڵ سەدیق گڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەدیاریکراوی لەڕۆژی یەکشەممە 26/11/2023، شەپۆلێکی تری بەفروبارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
ئاماژەشی بەوەداوە: "ئەمشەو ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان ساردترین ناوچە دەبێت بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و پلەکانی گەرما لە درەنگانی شەو بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت و قەزای چۆمان ساردترین ناوچەی هەرێمی کورستان دەبێت و پلەی گەرما دەگاتە -8، هاوکات دیاردەی شەختە لەو ناوچانە ڕوودەدات."
روونیشی کردووەتەوە: "بەهۆی بەرزی رێژەی شێ لەهەودا ئەگەری ڕوودانی تەمومژ هەیە و ئاستی بینین کەمدەبێتەوە، پێویستە شۆفێران لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ئاگاداربن."
وەڵام بدەوه