پەکەکە بە قسە بێت خەباتی ئەوان بۆ کوردستانی مەزنە، کەچی بەکردار گەڕانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەسەر حسابی کوردستانی مەزن! سی و شەش ساڵە دامەزراوە نەک ھەر سی و شەش مەتری خاکی داگیرکراوی کوردستانی ئازاد نەکردووە بەڵکو سی و شەش ھەزار مەتری بۆ تورکیاش بەجێ ھێشتوە! دەسەڵاتیان ھەبێت میتی تورکیا پەلکێشی ھەرچی کوچە و کۆڵان و شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات! ناحەسێتەوە تا یەک مەتری خاکی ئازادکراوی کوردستان ھەبێت داگیرنەکرێت!
پەکەکە و تورکیا و وەکو سالب و موجەب وان، پەکەکەی سالب بۆ ھەر شوێنێک جوڵەی بگات دەقیقەن لەو شوێنە موجەبی تورکیا بەدوای خۆی ڕادەکێشێت! تەبعەن پەکەکە ھەرگیز جورئەت ناکات بچێتە خاکێکی کوردستان کە داگیرکراوبێت بەڵکو ھەمیشە لەو خاکە جوڵەی ھەیە كەئازادکراوە و چاڵاکی خۆی تێدا دەکات، بۆ ئەوەی تورکیا ئەو خاکە ئازادکراوەش داگیربکات!.
پەکەکە، نەک ھەر تەنیا سوپای تورکیا پەلکێشی ناو خاکی کوردستان دەکات بەڵکو دەیەوێت شەرعیەتیش بە داگیرکاری تورکیا بدات لەداگیرکردنی خاکی کوردستان. دەوڵەتی تورکیا ویلایەتی موسل کەخاکی باشوری کوردستان لەخۆ دەگرێت، ویلایەتی حەلەب کەخاکی ڕۆژئاوای کوردستان لەخۆ دەگرێت بەخاکی خۆی دەزانێت جگە لەچەندین خاکی تری وڵاتانی ناوچەکە. دەیەوێت ئەم خاکە لەدوای کۆتایی ھاتنی ڕێکەوتنی لۆزان بگەڕێنەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆی جا بەھەر ڕێگایەک بێت. پەکەکە زەمینەی خۆشکرد بۆ تورکیا کە بەشێک لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشێک لەناوچە ستراتیژیەکانی باشوری کوردستان داگیربکات، بەڵام تورکیا دەزانێت کە ئەوخاکەی بەھێزی سەربازی بەدەست دەھێنێت لە کۆتایی دا ھەر لەدەستی دەدات.
بۆیە دەیەوێت شەرعیەت بە داگیرکاری خۆی بدات. زۆر جار بەرپرسانی تورکیا وتویانە ئەو نەتەوانەی لەئێمە جیاکراونەتەوە خۆیان دەیانەوێت بەئاشتی و ئارامی بگەڕێنەوە بۆناو دەوڵەتی تورکیا لەژێر دەسەڵاتی ئێمە بن، ئەمەش لەگەڵ دروشمی پەکەکە زۆر گونجاوە کەدەست بەرداری دروشمی کوردستانی مەزن بووە ھەمیشە دەڵێن خەباتی ئێمە بۆ برایەتی گەلانە کە پێکەوە ژیانی نەتەوەکانی ناوچەکەیە بەبێ ھەبونی دەوڵەتی کوردی. دەیەوێت قەرەبوی دەوڵەتی تورکیا بکاتەوە لەڕێکەوتنی لۆزان لەسەر حسابی کوردەکان شەرعیەت بە داگیرکای ئەوان بدات ھەتا ئەو ڕادەیەی دەوڵەتی کوردی بە مەترسی دەزانن بۆ سەر پێکەوە ژیانی ناوچەکە.
پەکەکە، چیانشین و دژە شار! مناڵ ڕفێن و ڕایی جیاواز کوژ! دروشمی برایەتی گەلان و دژە فرە نەتەوەیی لەسەر حسابی کورد! لەگەڵ حشدی عێراق لەیەک سەنگەر و لەسەنگەری دژ بە پێشمەرگە! دژە ڕێکەوتنی فەرمیە و شەڕی بەوەکالەت بۆ زۆربەی وڵاتانی ئیقلیمی دەکات! دەرکراوی دۆڕاو لەباکور و خاوەن ماڵ لەباشور لەکاتێک دا لەباکور دامەزراوە! مۆتەکەی کورد و شاجوانی تورک! شێر لەخاکی ئازادی کوردستان و ڕێویەکی ڕاوکراو لە خاکی داگیرکراوی کوردستان! تفەنگ هەڵگر بۆ کورد و گوڵ هەڵگر بۆ دوژمن! جل و بەرگی کوردی و شارەزایەکی باش لەزمانی تورکی بەبێ زمانی کوردی! دوکەڵی شەڕ لەتورکیا ئاگری شەڕەکەیان لەکوردستان! بەکورتی بەپۆختی پەکەکە شێرپەنجەی جەستەی کوردە واز ناھێنێت تا شۆناسی لەناونەبات.
وەڵام بدەوه