ئەمڕۆ سێشەممە 19ی نیسانی 2022، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا پێشوازیی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکوەزیرانی بریتانیا لە کاتی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند: “زۆر خۆشحاڵ بووم بە پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، له‌مێژه یه‌كترمان نه‌بینیوه، پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پێشتر وەک سەرۆکی شارەوانی لەندەن سەردانی هەولێرم کردووە.”
لای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: “سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا ده‌كه‌م، خۆشحاڵم جارێكی تر ده‌تبینمه‌وه، پێشتریش له كاتێكی گرنگ و لە شەڕی داعشدا سه‌ردانت كردین، سەردانەکەم بۆ بریتانیا لە کاتێکی گرنگدا بوو، خۆشحاڵم لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان بكه‌ین.”
وەڵام بدەوه