Kurdistan Press - کارەبا لە ڕێگەی خۆرەوە بەرھەم دەھێندرێت کارەبا لە ڕێگەی خۆرەوە بەرھەم دەھێندرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارەبا لە ڕێگەی خۆرەوە بەرھەم دەھێندرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا گوتی، سێ وێستگەی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن کە لە ڕێگەی خۆرەوە کارەبا بەرھەم دێنن و ئێستا دوو لەوانە گرێبەستیان بۆ کراوە و تەنھا ئەوەی سلێمانی ماوە کە ھەرسێکیان ٧٥ مێگاوات کارەبا بەرھەم دێنن.

بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشڕەو نووری سەعید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سێ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ڕێگەی خۆرەوە لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، دووانیان لە ھەولێر و دھۆک گرێبەستیان بۆ کراوە و ئێستا گرێبەستەکەیان تەواو بووە و ئەوەی سلێمانییش لەگەڵ ئەوەان ڕاگەیەندرا، بەڵام ھیچ کۆمپانیایەک وەری نەگرت، بۆیە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزیری کارەبا دووبارە تەندەرینی بۆ دەکرێتەوە، چونکە کۆمەڵێک کۆمپانیا داواکارییان پێشکەش کردبوو و تەندەرەکان کرانەوە ئەوەی دھۆک و ھەولێر بۆ دوو کۆمپانیا دەرچووە، ئەوەی ھەولێر بۆ کۆمپانیای ستێرگرووپ و ئەوەی دھۆک بۆ کۆمپانیای زاگرۆس دەرچووە و تەنھا ئەوەی سلێمانی ماوە.''

پێشڕەو نووری سەعید گوتیشی: ''ئەوەی ھەولێر و دھۆک تا ئێستا دەستیان بەکار نەکردووە  و ئێستا لە قۆناغی تەواوکردنی ڕێوشوێنی گرێبەستن، چونکە پڕۆژەی وەبەرھێنانە و خاوەنداریەتی بۆ وەزارەت ناگەڕێتەوە و پڕۆژەی وەبەرھێنان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی لە ئەنجومەنی وەزیران لە وەزارەت نووسراویان بۆ دەکەن بۆ دەستەی وەبەرھێنان بۆ ئەوەی بە پڕۆژەی وەبەرھێنان ھەژمار بکرێت بۆ ھێنانی پێداویستی لە دەرەوەی وڵات.''

سەعید ڕوونیشی کردەوە: سێ وێستگەیە کە ھەر وێستگەیەک ٢٥ مێگاوات کارەبا بەرھەم دێنێت و دەکاتە ٧٥ مێگاوات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه