Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەواڵێکی خۆش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا له‌ شاری سلێمانی 416 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیكراو و گیراوی سیاسی دابه‌ش بكرێت، بڕیاریشه‌ به‌م زوانه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆكیش زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی کوردستان پرێس کەوتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە كۆى (1100) زيندانیكراو و گيراوى سياسى كە له سنوورى شارەوانى سلێمانى لەلايەن ئەنجوومەنى وەزيران فەرمانى پێدانى زەويان بۆ دەرچووە، تەنیا ئەو (416) کەسە كارى وردبينى مامەڵەيان تەواو بووە، به‌مه‌ش ئه‌م كه‌سانه‌ زه‌وی نیشته‌جێبوونیان پێ ده‌درێت.
سه‌باره‌ت به‌ زیندانیكراو و گیراوه‌ سیاسییه‌كانی تر، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ پێويسته ئه‌وانه‌ی كه ماونەتەوە دەست بەمامەڵەكانيان بكەن بۆ وەرگرتنی زەوى.
وەزارەتەکە راشیگه‌یاندووە: بۆ ئەوانەش کە تا ئێستا فەرمانی وەرگرتنی زەویان نییە، وەزارەتمان لە هەوڵدايە بۆدابینكردنى زەوى له پارێزگاى هەولێر و دهۆك بۆیان.
دەشڵێت:'' ئەو (416) زیندانیکراو و گیراوە سیاسییانەی کە ناوەکانیان راگەیەندراوە، پێويسته رۆژى پێنجشەم رێکەوتی 26/11/2023 لە كاتژمێر (9)ی بەیانی لە هۆڵى رۆشنبيرى لە شاری سلێمانی ئامادەبن بۆ كارى تيروپشك و پێدانى زەوی بۆيان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه