Kurdistan Press - ئاگادارییەك لەبارەی دامەزراندنی ژمارەیەك كارمەند و فەرمانبەر بڵاو دەکرێتەوە. ئاگادارییەك لەبارەی دامەزراندنی ژمارەیەك كارمەند و فەرمانبەر بڵاو دەکرێتەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەك لەبارەی دامەزراندنی ژمارەیەك كارمەند و فەرمانبەر بڵاو دەکرێتەوە.

قایمقامیەتى پێنجوێن بڵاوى کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی، 20 کەس بۆ فەرمانگەى ڕێگاوبانى پێنجوێن لە بوارە جۆراوجۆرەکان دادەمەزرێنێت.

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى قایمقامیەتى پێنجوێن، هەر کەس ئارەزوومەند بێت و دانیشتووی پێنجوێن و گەرمک و ناڵپارێز بێت، دەتوانێت فۆڕم پڕ بکاتەوە، بەپێی پسپۆڕی و چەند مەرجێک:

ـ بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان پێوستە ئەم پسپۆڕیانە بێت:

-کارگێڕی کار (دبلوم) یەک کەس

-کارگێڕی (بکالۆریوس) یەک کەس

-ئەندازیار (بکالۆریوس) دوو کەس

_ یاسایی (بکالۆریوس) یەک کەس

_کۆمپیوتەر(دبلۆم)یەک کەس

-ژمێریاری (بکالۆریوس)یەک کەس

-ژمێریاری(دبلۆم) دوو کەس

هاوکات بۆ پاسەوان و کارگوزار و شۆفێر پێویستە ئارەزوومەند بڕوانامەی سەرەتایی هەبێت و بۆ شۆفێر مۆڵەتی گشتی هەبێت

ـ شۆفێری ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەر (یەک)کەس

_شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچوک (یەک)کەس

_شۆفێری شۆفڵ (یەک) کەس

-شۆفێری گەڵابە (یەک)کەس

-شۆفێری گلێدەر(یەک)کەس

-شۆفێری عادیلە(یەک)کەس

-شۆفێری تەنکەر(یەک) کەس

-شۆفێر کاسیحە(یەک)کەس

_کارگوزار (یەک)کەس

-پاسەوان(دوو)کەس

فۆڕمەکان لەلایەن فەرمانگەی ئاماری پێنجوێنەوە دابەش دەکرێت لە کتێبخانەی گشتیی پێنجوێن لە سبەى دووشەممە ٢٣/١٠/٢٠٢٣ تا ڕۆژى ٢٦/١٠/٢٠٢٣دەبێت .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا