کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێى پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و لە پارێزگاى هەولێر کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک.
لە پارێزگاى سلێمانى ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێ، هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک.
لە پارێزگاى دهۆک کەشى پێشبینیکراو ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک.
لە پارێزگاى هەڵەبجە کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێ، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنیوان نیمچە هەور دەبێ هەندی کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
لە پارێزگاى کەرکووک کەشى پێشبینیکراوى ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێ، هەروەها سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک.
وەڵام بدەوه