Kurdistan Press - پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی ڕووسیا کرد پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی ڕووسیا کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی ڕووسیا کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.4.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پیشوازی له‌ ئۆلێگ لێڤین، كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ له‌هەولێر كرد.  
لەسەرەتای دیدارەکەدا، كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ، سەرسامی خۆى بەو ھەموو پێشکەوتن و خزمەتگۆزاریانەی کە لە شاری ھەولێر ئەنجامدراوە نیشاندا و  تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە و ئامادەی خۆی و وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ پارێزگای هەولێر و رایگەیاند:  "هیوادارین لە ڕووی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانەوە پەیوەندییەکانمان بەرەو پێش ببەین".
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی كونسوڵی گشتیی كۆماری ڕووسیای فیدڕاڵ کرد و تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە، و رایگەیاند: "هیوادارین پەیوەندییەکانی نێوانمان لەبوارەکانی پیشەسازی و بازرگانی و گەشت و گوزار پەرەى زیاترى پێبدرێت".
 لەتەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر دوایین پێشهاتە سیاسی و ئه‌منى و ئابوورییەکانی ئەمڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و باس لە کار و چالاکییەکانی پارێزگاى هەولێر و پلان و به‌رنامه‌ى كارى پارێزگاى هەولێر کرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه