بڕیاره به‌مزووانه پاڵاوگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته كار كه پشتی به ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی به‌ستووه.
ڕۆبه‌رت په‌له‌دینۆ کوسۆڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌م جار هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و سه‌ردانی پاڵاوگه‌ی لانازی كرد، بۆ بینینی پرۆسه‌ی پلاتفۆرمی یه‌كه‌ی كۆمپانیای ''یۆپی هه‌نی وێڵ'' كه یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین به كوالێتییه‌كی زۆرباش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌شی داوه، ئه‌وه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره كه به‌مزووانه ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو ده‌بێت و ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان ده‌كات.
وەڵام بدەوه