Kurdistan Press - لە مەسرور بارزانییەوە بۆ مامۆستایانی بایكۆت لە مەسرور بارزانییەوە بۆ مامۆستایانی بایكۆت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە مەسرور بارزانییەوە بۆ مامۆستایانی بایكۆت

مەسرور بارزانی بۆ مامۆستایانی بایكۆت: ئەو مووچانەی دواكەوتوون قەرەبوو دەكرێنەوە بەڵام خوێندن قەرەبوو ناكرێتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی گوتارێكی لە مەراسیمی دەرچووانی زانكۆی كوردستان، پەیامێكی ئاراستەی ئەو مامۆستایانە كرد كە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە و پێی راگەیاندن كە ئەو مووچانەی دواكەوتوون قەرەبوو دەكرێنەوە.
رۆژی پێنجشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە پرۆسەی خوێندن و رۆڵی مامۆستایان کرد و رایگەیاند، مامۆستا ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده‌ به‌وه‌ی كه‌ نه‌هێڵێت مافی مامۆستا بفه‌وتێت و ئەو مووچانەی دواكەوتوون قەرەبوو دەكرێنەوە بەڵام خوێندن قەرەبوو ناكرێتەوە، ئه‌و قوتابیانه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ بێبه‌ش بوون و نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ قوتابخانه‌ چۆن قەرەبووی ئەو كاتەی خوێندن دەكرێتەوە، داوام لە مامۆستایان ئەوەیە كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن و پرۆسەی خوێندن دەست پێ بكاتەوە داوایان لێدەكەم ئەركی بەرپرسیارییەتی و مامۆستایەتی خۆیان جێبەجێ بكەن و له‌ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یاندا بن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه