ئاراس جەبار شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ھاتنی شێی زیاتر لەدەریای ناوەراست و دروستبوونی حاڵەتێکی ناسەقامگیری بەرگەھەوا بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی باکوری ھەرێم سبەی دووشەمە 2-10-2023 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەھەندێک کات و شوێندا ، لە ناوچەکانی باکوری ھەرێم ھەر لە سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر زۆربەی کاتەکان ئاسمان ھەوری تەواو ئەبێت و ئەگەری تاوە بارانی پچر پچر ئەبێت کە لەھەندێ ناوچەدا تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکەش بەدیاری نەکراوی چالاک ئەبێت و بەجیاوازی ناوچەکان ئەگەری بارینی 3 تا 10 ملیممەتر باران ئەبێت ، پلەکانی گەرما لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ناوچە شاخاویەکانی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبێتەوە و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم تا رادەیەک بەجێگیری ئەمێنێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25کم/س ئاراستەی با بەگوێرەی کات لە گۆڕاندا ئەبێت .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی :-
ھەولێر 30 پلە
سلێمانی 28 پلە
دھۆک 25 پلە
ھەڵەبجە 30 پلە
کەرکوک 33 پلە
گەرمیان 34 پلە
راپەرین 29 پلە
سۆران 26 پلە
هەروەها وتیشی، تا سێ رۆژی داھاتوو کەشی ناوچەکە لەژێر کاریگەری ئەم ناسەقامگیریەدا ئەمێنێتەوە و ناوبەناو لەھەندێ کات و شوێندا ھەور چر دەبێتەوە باران بەرێژەی جیاواز ئەبارێت .
وەڵام بدەوه