Kurdistan Press - هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌شێكی تۆنێلی پیرمام به‌هۆی هێڵكاری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێماكانی هاتوچۆ‌ داده‌خرێت هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌شێكی تۆنێلی پیرمام به‌هۆی هێڵكاری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێماكانی هاتوچۆ‌ داده‌خرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌شێكی تۆنێلی پیرمام به‌هۆی هێڵكاری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێماكانی هاتوچۆ‌ داده‌خرێت

هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر، لە ڕۆژانی یەکشەم 2023/10/1 تاکو 2023/10/3 هەڵدەستن بەهێلکاریکردن و نۆژەنکردنەوەی هێماکانی هاتووچۆی ناو تونێلی پیرمام.

ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئەم مەبەستە رۆژی یەکشەم لە کاتژمێر 12ی شەوەوە سایدی چوون لە هەولێر بۆ شەقڵاوە لە ئۆڤەرپاسی پیرمامەوە دادەخرێت.

بۆ به‌كارهێنانی ڕێگه‌ی به‌دیلیش، هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: شوفێری ئۆتۆمبێلە بچووکەکان بۆ چوونە شەقڵاوە، دەتوانن ڕێگای پیرمام بەکار بێنن وەکو ڕێگه‌ی بەدیل، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش دەتوانن هەردوو ڕێگه‌ی هەنارە و شێخ توڕاب بەکاربێنن، تاکو کاتژمێر 6ی بەیانی ڕۆژی دووشەم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بۆ رۆژی دواتر بە هەمانشێوە لە کاتژمێر 12ی شەو تاکو 6ی بەیانی تونێل سایدی چوونی دادەخرێت، بۆ رۆژی سێیەمیش سایدی هاتن لە شەقڵاوە بۆ هەولێر لە دەروازەی کۆڕێ دادەخرێت لە هەمان کاتی شەوانی پێشتردا، شوفێرانیش بۆ هاتن بۆ هەولێر دەتوانن بچنەوە ناو شارۆچکەی کۆڕێ و بەرەو پیرمام و دواتریش بۆ هەولێر.

له‌ كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ كاره‌كانیان بۆ خزمەتکردنی ئێوەیە، بۆیه‌ تكای له‌ شوفێر و هاووڵاتییان كرد هاوکاریان بن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه