Kurdistan Press - ئامادەکاری تەواو دەکرێت بۆ مەترسی دروستبوونی لافاو ئامادەکاری تەواو دەکرێت بۆ مەترسی دروستبوونی لافاو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامادەکاری تەواو دەکرێت بۆ مەترسی دروستبوونی لافاو

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پارێزگای هه‌ولێر، لە پێناو کەمکردنەوەى مه‌ترسى دروستبوونى لافاو و رووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراو بە هۆى گۆڕانى کەشوهەوا، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر بە دواداچوونى بۆ سەرجەم ئەو هەنگاو و کارانە کرد کە لە ماوەى رابردوودا لەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە بۆ کەمکرنەوەى مەترسییەکانى ڕوودانى لافاو و چارەسەرکردنى هۆکارەکانى دروستبوونى گیراوەتەبەر.

پارێزگاری هه‌ولێر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى راسپارد لە ئامادەباشى تەواودابن بۆ ڕوودانى هەر ئەگەرێکى نەخوازراوى گۆڕانى کەشوهەوا و وەرزى بارانبارینى ئەمساڵ.

جه‌ختی لەسەر لادانى  زێدەڕۆیی و هەموو ئەو سەرپێچیانە کردەوە کە کراوتە سەر ڕێرەوە ئاویەکان و ڕێگەگرتن لە فرێدانى پاشماوەى  بیناسازی و خۆڵ و خاشاکى هاوڵاتییان لە کەند و ڕێرەوەکانى ئاوى سرووشتى باران. هه‌روه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه‌

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا