لەسەر ڕەزامەندی مەسرور بارزانی 27 کەس دادەمەزرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/9/2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی - هەولێر، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتییەكە و بە ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، 27 كەس كە دەرچووی بەشی پەروەردەی تایبەت بن، بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن. ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو ژمارەیەدا، 12 كەس بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حكوومیی هەولێر دەبێت و 15 كەسیش بۆ سەنتەری ئۆتیزمی حكوومیی كۆیە دەبێت.
وەڵام بدەوه