ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێمی کوردستان، ڕاگەیاند: ئەو پارەیەی بۆمان دێت، به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی 7، 8، 9، 10، 11، 12 نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوامان كردووه، به‌ڵكوو ئه‌مه قه‌رزه، حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رج ده‌كات.ھەروەھا گوتیشی: مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌ی مانگی 7 و 8یان وه‌رنه‌گرتووه و ئێمه به مووچه‌ی مانگی 7ده‌ست پێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی 8 و 9 ده‌ده‌ین.
ئاوات شێخ جه‌ناب ئاماژەی بەوەش دا: بۆ مووچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتووش، ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
وه‌زیری دارایی جەختی کردەوە: ”ئەگەر به‌غدا نیه‌تیان به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان پاك بێت، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كانی دیکەش ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین و مووچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، شه‌و و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر یەك، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان. وه‌زیری دارایی دەشڵێت: ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی كوردستانی بخه‌ینه روو ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و لایه‌نه‌ی پابه‌ندبوونی ده‌ستووری و یاسایی كه‌وتووەته سه‌ری هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكوو حكوومه‌تی فیدراڵه، چونكه هه‌رێمی کوردستان هه‌موو پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردووه، هه‌رێمی كوردستان خۆی نه‌وته‌كه‌ی نافرۆشێت، بڕیاریشیان داوه و به‌ته‌مان هه‌موو داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای كردووەته‌وه بۆ چاودێری دارایی عێراق، ئیتر هیچ بیانوو و پاساوێكیان نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ببڕن.
وەڵام بدەوه