ئەو پارەی لەبەغدا ھاتووە بۆ ھەرێمی کوردستان، حکومەتی ھەرێم مووچەی مانگی حەوت پێ دابەشدەکرێت نەک مووچەی مانگی نۆ.
کوردستان_پرێس.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە: "سەبارەت بەو 700 ملیار دینارەی کە بڕیارە وەک قەرز لە لایەن حکوومەتی ناوەندیی عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی مانگی تەمووز تەرخان دەکرێت."
ئەمڕۆ یەکشەممە 17/9/2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ ناردنی مانگانە 700 ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پەسند کرد.
وەڵام بدەوه