بۆ مێژوو
بە نیەتێکی پاک و خەمخۆرانە دوێنێ داوای مافی خەڵکت دەکرد،بێ ماندوبوون کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوە دەتگوت با گفتوگۆ تەکنیکییەکان لەلایەک بن وقابیلی موناقەشەن و سەرەڕای ئەوەش لەسەر هەموو ژمارەکان وردەکاریت دەخستەڕوو، لەپاڵ ئەمەشدا دەتگوت ئەوە سێ مانگە خەڵکی ئێمە لەمیحنەت و ژیانێکی قورسدان،بە سادەیی پێتان دەڵێم میللەتی ئێمە هیلاکەو شایەنی ئەوە نییە ئەمەی لەگەڵ بکرێت،پەرۆشی و خەمخۆریتان بۆ ئەوەی هەموومان یەکبین و یەکدەنگ و یەکڕیزبین بۆ خەمی گەلەکەمان، شاهێدییەکە بۆ مێژوو دەیدەم و شانازییە مرۆڤ خزمەتی ئەم ئامانجە بکات کە ئێوە لەپێناویدا ئامادەن شەوو ڕۆژ بێ وەستان کاری بۆ بکەن.
پێشەوا هەورامانی
وەڵام بدەوه