Kurdistan Press - مژدەیەک لە شاخەوان عەبدولا مژدەیەک لە شاخەوان عەبدولا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەیەک لە شاخەوان عەبدولا

شاخەوان عەبدولا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی مووچە و بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە مژدە دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان سەردانی چەند لایەنێکیان کردووە و بەڵێنی هاوکاریان داوە.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی 09ـی 2023 د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بەداخەوە دوێنێ دوای دانانی پڕۆژەیاسای هەڵەبجە لە بەرنامەی کاری پەرلەمان تەنیا 140 پەرلەمانتار ئامادە بوون و ڕێژەی یاسایی تەواو نەبوو، بۆیە بڕیارماندا لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان سەردانی فراکسیۆنەکانی دەوڵەتی یاسا، سادیقون، سەنەد و بەدر کرد.

ڕاشیگەیاند: داوامان کرد چیتر برینی هەڵەبجەییەکان لەوە قوڵتر نەبێت و هاوکارمان بن بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، بەڵێنیان دا هاوکاربن و دەنگ بە پڕۆژەکە بدەن.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە ئاماژەی بەوە دا کە "داوامان کرد هاوکارمان بن بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کە ماوەی 3 مانگە مووچەیان پێ نەدراوە و لە ئینفاقی فیعلی جیابکرێتەوە، هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق پاڵپشت بە ماددەی 14 لە دەستووری عێراق و پاڵپشتی هەر پڕۆژەیەک بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان هەردوو حکوومەت، لەمبارەیەوەش بەڵێنی هاوکاریان دا دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه