Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکھاتەکانی کەرکوک کۆبووەوە سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکھاتەکانی کەرکوک کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکھاتەکانی کەرکوک کۆبووەوە

رۆژی پێنجشەممە (14ی ئەیلوولی 2023) لە سەڵاحەددین، سەرۆك بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێكهاتە جیاجیاكانی پارێزگای كەركووك كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان بیروڕایان لەبارەی رووداوەكانی ئەم دوایەی كەركووك و دۆخی گشتیی پارێزگای كەركووك و مەترسی و هەڕەشەكانی بەردەم سەقامگیری و پێكەوەژیانی پارێزگای كەركووك خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی كەركووك و جەختی لەوە كردەوە كە كەركووك شاری پێكەوەژیان و برایەتییە و پێویستە هەموو لایەك لە ئیدارەدان و بنیاتنانی داهاتووی ئەو شارە بەشدار بن و، بە پێویستیشی زانی كێشە و گرفتەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و بە گوێرەی یاسا و دەستوور چارەسەر بكرێن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه