لە بەغدا دوو ھەواڵی خۆش ھەیە.
لەلایەک ڕێککەوتن نزیکە کۆتایی بە قەیرانی بێ مووچەیی دێت، لەلایەکی دیکە یەکڕێزی کورد کە خەڵکی کوردستان ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێن. ئەوجا ئەمڕۆ ڕۆژێکی چارەنۆسازە بۆ ھەرێمی کوردستان، بابەتەکە پەیوەندی بەھەموو کوردەوە ھەیە، جگە لە گۆتاری یەکڕێزی ھیچی دیکە بڵاومەکەنەوە، ھەر کەس و لایەنێک بابەتی دژایەتی بڵاوکردەووە بە تووندی دژی بوەستن. خەڵک زۆر ماندووە زیاتر ماندوو مەکەن، خەڵک بەم یەکڕێزیە نیوەی ماندووبونی خۆیان لەبیرکرد، بەرێککەوتن تەواوی ماندووبونەکەیان لەبیردەکەن.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه