Kurdistan Press - وەزیری دەرەوەی نەمسا چی وت لەبارەی کێشەکانی ھەرێم و بەغدا وەزیری دەرەوەی نەمسا چی وت لەبارەی کێشەکانی ھەرێم و بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری دەرەوەی نەمسا چی وت لەبارەی کێشەکانی ھەرێم و بەغدا

ئەلیکساندەر شاڵنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سەرکەوتووبووە و نەمسا بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی بۆ هەولێر و بەغدا.

راشیگەیاند، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنیاتنەر بووە و سەرباری قورسی دۆخەکە بەڵام ئاسۆیەک بۆ چارەسەر هەیە، گوتیشی: هەولێر و بەغدا دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نەمسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، باسی لەوەکرد، نەمسا بە بەردەوامی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت.

ئەلیکساندەر شاڵنبێرگ لەبەردەم چایخانەی مەچکۆ لەنێو بازاڕی هەولێر گوتی: ئەم وڵاتە خاوەنی کولتوورێکی دەوڵەمەندە و ئەمە یەکەمجارم نییە سەردانی هەولێر دەکەم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه