Kurdistan Press - ھەرێم رێککەوتن لەگەڵ دامەزراوێکی نێودەوڵەتی واژۆکرا ھەرێم رێککەوتن لەگەڵ دامەزراوێکی نێودەوڵەتی واژۆکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەرێم رێککەوتن لەگەڵ دامەزراوێکی نێودەوڵەتی واژۆکرا

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی خەواجە ئافتاب ئەحمەد بەڕێوەبەری هەرێمیی دامەزراوەکە کرد ، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی، کە ئەندامی بانکی نێودەوڵەتییە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد. 

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند: پاشان بە چاودێریمان، ڕێککەوتننامەیەکی هاوکاری لە نێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا. 

ئەم ڕێککەوتنە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە و  دەرفەتی ئەوە دەرەخسێنێت وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات بە دیاریکراوییش لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ناوچە ئابوورییە تایبەتەکان و وزەی نوێبووەوە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا